كەشی پاییزە دەستپێدەكات و باران دەبارێت

کوردستان

52 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 36

راچڵكین-

شارەزایەكی بواری كەشناسی دەڵێت، لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بارانی كورت خایەن دەبارێت و هەورە بورسكە ڕوودەدات.

ئاراس جەبار، لەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە،لەئەنجامی كاریگەری حاڵەتێكی لاوازی ناجێگیری كەش كە لەدەریای ناوەراستەوە دەگاتە ناوچەكە، رۆژی یەكشەممە 6ی ئەیلولی 2026 لەكاتەكانی دوای نیوەرۆ، ئاسمانی ناوچەكانی سنوری پارێزگای دهۆك و زاخۆ و ناوچە شاخاویەكانی بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و لەكاتەكانی ئێوارە و شەویشدا ئەگەری نمە بارانی كورت خایان و چالاكبوونی هەورە بروسكە  دەبێت لەهەندێ شوێنی پارێزگاكەدا.

 كاریگەری ئەو حاڵەتە لەكاتەكانی شەودا ناوچەكانی دیكەش دەگرێتەوە و ئاسمان بەزۆری دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری دڵۆپە باران لەهەندێ شوێندا و پاشان كۆتای پێدێت ، پلەكانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە.

بەووتەی ئەو شارەزا كەشناسییە، وە لە رۆژی سێشەمەوە 8ی ئەیلولی 2026 پلەكانی گەرما بەرێژەی 2 تا 3 پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن