هاتووچۆی سلێمانی دەوامی شەفتی ئێواران زیاد دەكات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 163

راچڵەكین -

هاتووچۆی سلێمانی بڕیاریدا لەپێناو چارەسەركردنی كێشەی قەرەباڵغی لەسەر بەشی مۆڵەت، دەوامی شەفتی ئێواران زیاد بكات.

ئەمڕۆ شەممە 5-9-2026، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی - بەشی مۆڵەت، راگەەیاندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە، پاش ئەوەی لە ماوەكانی ڕابردوودا لۆد و قەرەباڵغییەكی زۆر لەسەر بەشی مۆڵەت هەبوو، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ـ بەشی مۆڵەت بەمەبەستی چارەسەركردنی ئەم كێشەیە بە شێوەیەكی ئەزموونی شەفتی ئێواران بۆ ڕاییكردنی مامەڵەی هاوڵاتییان، دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لە راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەكراوە كە وەرگرتنی كۆدی نۆرەگرتن بەهەمان شێوە لە ڕۆژانی شەممە كاتژمێر 7ی ئێوارە دەبێت و داواكار خۆی دیاری دەكات بەیانیان سەردانی بەشی مۆڵەت دەكات یان ئێواران. لە دەستپێكی پڕۆسەكەشدا و بۆ ئەم هەفتەیە تەنها رۆژانی (دووشەممە و سێشەممە) ڕێكەوتی 7-9-2026 و 8-9-2026، شەفتی ئێواران بەردەست دەبێت، هەروەها شەفتی بەیانیان لە یەكشەممە بۆ پێنجشەممە وەك پێشتر مامەڵەی هاوڵاتییان ڕایی دەكرێت.

هاتووچۆی سلێمانی داوای لەو هاوڵاتییانە كردووە كە ڕۆژانی ( دووشەممە و سێشەممە) شەفتی ئێواران هەڵدەبژێرن بۆسەردانیكردنی بەشی مۆڵەت، پێویستە لەكاتژمێر ۱:۳٠ ی پاش نیوەڕۆوە لە هاتووچۆی سلێمانی ئامادەبن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن