لەم ناوچانە پێشبینی بارانبارین دەكرێت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 157


راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 6ی ئەیلولی 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور، ناوچە شاخاوییەكان لە ئێوارەدا ئاسمانی دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. پلەكانی گەرما لە هەندێ ناوچە كەمێك نزمدەبنەوە.

هەولێر: 40 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:41 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی
دهۆك: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ:40 پلەی سیلیزی 
گەرمیان:42 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران:27 پلەی سیلیزی 

سبەی دوو شەممە 7ی ئەیلولی 2026 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە ئەنجامی كاریگەری بارستە هەوایەكی فێنك كە پلەكانی گەرما نزم دەكاتەوە لەگەڵ ئەم نزم بوونەوەیەش ناوچە سنووریەكانی (ئیدارەی ڕاپەڕین ئیدارەی سۆران و بەشێك لە پارێزگای دهۆك) ئەگەری دڵۆپە بارانی دەبێت  لە كاتەكانی زووی بەرەبەیان. پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە 1-3 پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:38 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 39 پلەی سیلیزی
دهۆك: 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ:38 پلەی سیلیزی 
گەرمیان:40 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران:24 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن