گەنجێك كە هەڕەشەی لەژنان و كچان دەكرد دەستگیركرا

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 139

راچڵەكین-

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان دەستگیركردنی گەنجێكی ڕاگەیاند كە لەڕێی ژمارەیەك ئەكاونت، هەڕەشەی لە ژنان و كچان كردووە.

عەقیدی پۆلیس؛ سۆران محەممەد غەریب-وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەمڕۆ یەكشەممە لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەدرێژەی ئەو هەڵمەتەی كە لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانەوە گیراوەتەبەر بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە لە تۆڕەكۆمەڵاتیەكان دەبنە هەڕەشە بۆ سەر هاوڵاتیان، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان توانیان تۆمەتبار ( ا - د ) تەمەن 21 ساڵ دانیشتوی شاری كەلار بە تۆمەتی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی بە هەڕەشەكردنی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدۆی ئافرەتان دەستگیر بكەن.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە:"پاش لێكۆڵینەوە لەگەڵی و پشكنینی مۆبایلەكانی دەركەوت كە تۆمەتباری ناوبراو شەش هەژماری لە بەرنامەی تیكتۆك و سناپ چات بەكارهێناوە بەمەبەستی هەڕەشە كردن و بڵاو كردنەوەی ڤیدۆ و وێنەی تایبەتی ئافرەتان"
 

لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی مادەی 2 ی لەیاسای خراپ بەكارهێنانی موبایل ڕاگیراوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.

عەقیدی پۆلیس؛ سۆران محەممەد غەریب-وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت،  تۆمەتبار بەو ئەكاونتانە هەڕەشەی لە خەڵكی كردوە كە لەسەر وێنەكە دانراوە:"هەركەس سكاڵای لەدژی هەیە سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان بكات و سكاڵا تۆمار بكات."


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن