پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 155

راچڵەكین-

شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزین بەخۆوە ببینین.

ئاراس جەبار، لەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە، لەڕۆژی سێشەممە 8ی ئەیلولی 2026 هەرێمی كوردستان و ناوچەكە دەكەوێتە ژێر كاریگەری بارستە هەوایەكی فێنك كە سەرچاوەكەی باكوری توركیایە و پلەكانی گەرما بەجیاوازی ناوچەكان 3 تا 4 پلە نزمدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كاریگەریەكانی تا كۆتای ئەم هەفتەیە بەردەوامی دەبێت، خێرایی با لەو ماوەیەدا لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت 10-25كم/ك ئاراستەی با بە زۆری باشوری رۆژئاوا دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن