راچڵەكین -
لەئەنجامی گرژی و ئاڵۆزییەكانی ناو گرتوخانەی كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان، 9 كەس بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لەناو گرتوخانەكە، گیانیان لەدەستدا و ژمارەی بریندارانیش بۆ 20 كەس بەرزبووەوە.
شەوی رابردوو لەكاتی ناڕەزایی دەربڕینی هاووڵاتیان لە شاری كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان دژ بە شەهیدكردنی سیپان حوزنی، گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو، بەهۆیەوە ژمارەیەك خۆپشاندەر لەلایەن هێ.ە ئەمنییەكانەوە دەستگیركران.
بەگوێرەی زانیارییەكان، لەكاتی یاخیبونی گیراوەكانی ناو گرتوخانەی كۆبانێ بەهۆی ناڕەزایی دەربڕیان لە گواستنەوەیان بۆ شاری حەلەب، ئاگر كەوتەوە و بەهۆیەوە 9 كەس گیانیان لەدەستدا و نزیكەی 20 كەسی دیكەش بریندار بوون، كە برینی بەشێكیان سەختە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشكیدان.
سەرچاوەكان لەناوخۆی شاری كۆبانێ ئاماژە بەوەدەكەن لەئێستا دۆخی شارەكە ئارامە و گرژی و ئاڵۆزییەكانیش كۆتاییان هاتووە.