راچڵەكین -
حكومەتی عیراق روونكردنەوە لەبارەی داخستنی چەند دەروازەیەكی سنووری لەگەڵ ئێران دەدات و راشیدەگەیەنێت: هەروو دەروازەی مونزریە و زڕباتییە بەڕووی هاتووچۆی گەشتیاران كراوەیە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەر بە حكومەتی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لایەنە ئەمنییەكان تایبەتمەندەكان دەستیانكرد بە پرۆسەیەكی ئەمنی و كارگێڕیی لەچەند دەروازەیەكی سنووری، ئەمەش وایكرد بەباش بزانرێت ئەو دەروازانە دابخرێن و زنجیرەیەك رێكاری یاسایی پێویستیش گیرانەبەر.
لە راگەیەندراوەكەدا هۆكاری ئەو رێوشوێنانە لە دەروازە سنوورییەكان بۆ چەند سەرپێچییەك گەڕێندراوەتەوە كە لەو دەروازانە روویانداوە، ئاماژە بەوەشكراوە كە لێكۆڵاَینەوە لە سەرپیشییەكان دەكرێت و چارەسەری پێویستیشیان بۆ دادەنرێت.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی، بەبێ ناوهێنانی ئەو دەروازانەی كە بڕیاری داخستنیان دراوە، سەرجەم هاوولاتیانی ئاگاداركردووەتەوە كە لەئێستادا هەروو دەروازەی مونزریە و زڕباتییە بەڕووی هاتووچۆی گەشتیاران كراوەیە.
ئەمەش لەكاتێكدایە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، عەلی زەیدی سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، بڕیاریداوە بە داخستنی دەروازەی سنووریی شەلامچە بەڕووی ئێراندا، بڕیارەكەش وەك رێوشوێنێكی ئەمنیی خۆپارێزی و شوێنپێ هەڵگرتنی ئەوانەی لەپشت هێرشە درۆنییەكەی شەوی رابردوو بوون بۆسەر سعودیە، كە ناو خاكی عیراقەوە بە درۆن هێرشكرایە سەر بۆرییەكی نەوتی ئەو وڵاتە.