راچڵەكین-
سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان رێز لە ئاسایش و سەروەریی وڵاتانی دراوسێ دەگرێت.
ڕۆژی سێشەممە 15ی ئەیلولی 2026 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران كۆبوونەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا كە دەرباز كۆسرەت ڕەسول، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و شاندێكی باڵای ئەو حزبە ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان و پێشهاتە سەربازییەكانی ناوچەكە كرا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لەوەكردەوە، كێشەكان پێویستیان بە چارەسەری ئاشتییانە و دیالۆگی بەردەوام هەیەو هەوڵە بەردەوامەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ چەسپاندنی ئاشتی و هێوركردنەوەی گرژییەكان دووپاتكردەوە و رایگەیاند:" هەرێمی كوردستان رێز لە ئاسایش و سەروەریی وڵاتانی دراوسێ دەگرێت و لەگەڵ گەلی ئێراندا مێژوویەكی هاوبەش و دێرین پێكەوە دەمان بەستێتەوە."
لەبەرامبەردا عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ رۆڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی و یەكێتی لە هەوڵەكانیاندا بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان، عیراق و ناوچەكە.