راچڵەكین-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران.
بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كە دارایی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی ئەیلول مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێـت:
وەك لەخشتەكەی دارایی هەرێمدا هاتووە، دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب پێنج ڕۆژی دەخایەنێت و ڕۆژی 19ی ئەیلول كۆتایی دێت.
ڕۆژی دووشەممە 14ی ئەیلول، وەزارەتی دارایی و ئابووری لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە ، بڕی ( 831،666،000،000) هەشت سەدو سی و یەك ملیارو شەش سەدو شەست و شەش ملیۆن دینار وەك تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.