خۆڵبارین ڕوودەدات و پلەكانی گەرما گۆڕانكاریان بەسەردا دێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 132

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی ئەیلول،  ئاسمان بەگشتی  ساماڵ دەبێت. خێرای با / لەسەرخۆ - مامناوەند (10-20) كم/ك .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 40 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 38 پلەی سیلیزی
دهۆك: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ:37 پلەی سیلیزی 
گەرمیان:42 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 29 پلەی سیلیزی 

سبەی هەیینی 18ی ئەیلول، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی  كەمێك تۆزوخۆڵ لە كاتەكانی دوایی نیوەڕۆ. پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن