رووسیا دوو ناوچەی دیكەی ئۆكراینا كۆنترۆڵ دەكات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 201

راچڵەكین -

سوپای رووسیا بەردەوامە لە پێشڕەوییەكانی بۆناو خاكی ئۆكراینا و لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو شارۆچكەی دیكەی ئەو وڵاتەی كۆنترۆڵكرد و زیاتر لە هەزار و 260 سەربازی ئۆكراینیش لەسەرجەم بەرەكانی جەنگدا كوژران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-9-2026، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانیان لەسەرجەم بەرەكانی جەنگ لە پێشڕەویدان و زیانێكی گەروەیان بە هێزەكانی ئۆكراینا گەیاندووە و لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، دوو شارۆچكەیان لە هەرێمەكانی خاركۆڤ و زاپۆرۆژیان بە تەواوەتی كۆنترۆڵكرد.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، هەر لەو ماوەیەدا هەزار و 263 سەربازی سوپای ئۆكراینا و چەكداری كرێگرتەی بیانی، لە بەرەكانی جەنگدا كوژراون و پاشماوەی هێزەكانیشیان هەڵاتوون.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی بەرگریی رووسیادا ئاماژە بەوەكراوە،  ئاماژە بەوەكراوە، بەرگریی ئاسمانیی سوپای رووسیا 956 درۆنی خۆكوژی ئۆكراینای خستووەتەخوارەوە و لەئەنجامی هێرشی مووشەكیشدا، چەندین كۆگای چەك و تەقەمەنیی ئۆكراینا تەقێندراونەتەوەو ژێرخانی سەربازیی ئەو وڵاتەش خاپوور كراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن