راچڵەكین -
پۆلیسی گەرمیان دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەنجەی راگەیاند كە رۆژی 12ی ئەم مانگە لە روباری سیروان خنكابوو.
سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای چەند رۆژێك لە گەڕان بەدوای تەرمی گەنجێكی تەمەن 30 ساڵ بەناوی محەمەد عەبدولرەحمان، كە رۆژی 12ی ئەم مانگە لە رووباری سیروان خنكابوو، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەبەرامبەر مزگەوتی قازی محەمەد لەوبەری روباری سیروان، تەرمەكەی دۆزرایەوە.
گەنجە خنكاوەكە دانیشتووی گەڕەكی ئەندازیارانی قەزای كەلارە، پۆلیسی گەرمیان دەستخۆشی و سوپاسی هەموو ئەو كەسانەی كردووە كە لە ماوەی گەڕانەكەدا، یارمەتی تیمەكانی غەواس و هێزەكانی ناوخۆیان دابوو لە دۆزینەوەی تەرمی گەنجە خنكاوەكە.