راچڵەكین -
هەفتەی داهاتوو سەرۆكوەزیرانی عیراق سەردانی ئەمریكا دەكات و جگە لە بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان، لەگەڵ دۆناڵ ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاش كۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-9-2026، حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو، عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عیراق، بە سەردانێكی فەرەمی دەچێتە ئەمریكا بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆبونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان لەشاری نیویۆرك.
وتەبێژی حكومەتی عیراق وتیشی:" لەپەراوێزی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان، عەلی زەیدی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كۆدەبێتەوە و چاوی بە چەندین سەركردەی وڵاتانی جیهانیش دەكەوێت".