راچڵەكین -
ئیدارەی ئەمریكا رەزامەندیی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی فڕۆكەی جۆری ( F35لایتنینگ 2) بە عەرەبستانی سعودیە بە بەهای 24 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، وڵاتەكەی رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر گرێبەستی سەربازیی لەگەڵ عەرەبستانی سعودیە، كە بریتییە لە فرۆشتنی 48 فڕۆكەی پێشكەوتوو لە جۆری ( F35لایتنینگ 2) و 49 بزوێنەری فڕۆكە و ئامێری تایبەت بە پەیوەندیی كەشتیوانی بەو وڵاتە، كە بەهای گرێبەستەكە دەگاتە 24 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوەكەیدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-9-2026 بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، فڕۆشتنی فڕۆكەی هەرە پێشكەوتوو بە سعودیە، یارمەتیدەرێكی باش دەبێت بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەو وڵاتە، كە بە هاوپەیمانێكی سەرەكیی ئەمریكا لە دەرەوەی ناتۆ دادەنرێت، هەروەها هاوكار دەبێت لە پاڵپشتیكردنی سەقامگیریی سیاسی و پێشكەوتنی ئابووری لەناوچەی كەنداو.
رەزامەندیی دەربڕینی ئەمریكا بە فرۆشتنی فڕۆكەی ( F35لایتنینگ 2) بە عەرەبستانی سعودیە، كە بە پێشكەوتووترین فڕۆكەی جەنگیی لەسەر ئاستی جیهان دادەنریت، لەكاتێكدایە چەندین وڵاتی جیهان داوای كڕینی ئەو فڕۆكەیان لە واشنتۆن كردووە، بەڵام ئیدارەی ئەمریكا رەزامەندیی لەسەر نەداوە.