راچڵەكین -
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، مەرج و پێوەرەكانی وەرگرتن و خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە.
بەگوێرەی گشتاندنێك كە رۆژی 16-9-2026 بە واژۆی د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاڕاستەی گشت زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان كراوە، تێیدا مەرج و پێوەرەكانی وەرگرتن و خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027) دیاریكراوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەكردووە، لە رۆژی دەرچوونی گشتاندنەكە، پرۆسەی پێشكەشكردن بۆ وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان دەستپێدەكات و پێویستە خوێندكاران لەكاتی سەردانیكردنی زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان، بە وردی مەرج و پێوەرەكانی وەرگرتن بخوێنەوە كاتێك داواكاری پێشكەش دەكەن بۆ وەرگرتنیان لە خوێندنی تایبەت.
بۆ خوێندنەوەی دەقی مەرج و پێوەرەكان كلیك لەم بەستەرە بكە: