كەشی ئەمڕۆو سبەینێی ناوچەكانی هەرێم چۆن دەبێت؟

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 107

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ هەیینی 18ی ئەیلول ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ. پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .

سبەی شەممە 19ی ئەیلول ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێكی كەم لە كەشدا.پلەكانی گەرما بە نزیكی 1 تـــــا 3 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 38 پلەی سیلیزی 
دهۆك: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ:36 پلەی سیلیزی 
گەرمیان:41 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن