سیستمی دابەشكردنی بەنزینی پاڵپشتی كراو لەسلێمانی گۆڕانكاری بەسەردا دێت

کوردستان

48 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 9


راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سیستمی دابەشكردنی بەنزینی پاڵپشتیكراو گۆڕانكاری بەسەردا دێت.

سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێماین رایگەیاندووە، سیستمی دابەشكردنی بەنزینی پاڵپشتیكراوی 750 دیناری بەسەر شۆفێراندا گۆڕانكاری بەسەردا دێت، بەجۆرێك لەڕۆژی شەممەوە 19ی ئەیلول ئەو شۆفێرانە بەنزینیان پێدەدرێت كە ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان تاكە.

وتیشی، ڕۆژی یەكشەممە 20ی ئەیلول، ئەو شۆفێران بەنزینیان پێدەدرێت كە ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان جووتە و بەو شێوەیە بۆ ڕۆژانی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئەوەی ڕوونكردەوە، دابەشكردنی بەنزین بەهەمان بڕ 40 لیتر بۆ هەر ئۆتۆمبێلێك لە 16 بەنزینخانەی سلێمانی بەردەوام دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن