راچڵەكین-
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 12 تا 18 ی ئەیلول ،بڕی (10) ملیارو (750) ملیۆن و (779) هەزارو (188)دینار بووە، لە (89%)ـی داهاتەكە نەختینەیە و (11%) چەكە.
داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی 10.912% كەمیكردووە دەكاتە بڕی 1 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 5 تا 11ی ئەیلولی 2026 بریتیی بوو لە (12) ملیارو (67) ملیۆن و (560) هەزارو (871) دینار.
ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.