راچڵەكین -
دادگای كەتنی قەزای ماوەت سزای هەشت ملیۆن دیناری بەسەر دوو راوچیدا سەپاند بە تاوانی راوكردنی دوو بزنە كێوی.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، بڵاویكردەوە، دوو تۆمەتبار كە بە تۆمەتی راوكردنی بزنەكێوی دەستگیركرابوون، لەلایەن دادگای كەتنی ماوەت-ەوە هەریەكەیان بە بڕی چوار ملیۆن دینار سزای داراییان بەسەردا سەپێندرا.
وەك لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە، دوو تاوانبارەكە لە سنووری چیای ئاسۆس، لەكاتی راوكردنی دوو بزنەكێوی، لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت بە هاوكاری هێزەكانی ئاسایش، دەستگیركرابوون.