رووسیا وەڵامی سزا نوێیەكانی یەكێتی ئەوروپادا دەداتەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 139

راچڵەكین -

رووسیا لەكاردانەوەی سزا نوێیەكانی یەكێتی ئەوروپا بەسەر وڵاتەكەی، بڕیاریدا سزا بەسەر ژمارەیەكی دیكەی نوێنەرانی یەكێتی ئەوروپادا بسەپێنێت و هاتنیان بۆناو خاكی رووسیا قەدەغە بكاتز

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕیاردرا ژمارەیەكی دیكەی نوێنەرانی یەكێتی ئەوروپا و دامەزراوەكانی ئەو كیشوەرە بخرێنە ناو لیستی سزادراون، كە هاتنیان بۆناو خاكی رووسیا لێ قەدەغە دەكرێت.

وەزارەتەكە ئاشرایكرد، ئەو بڕیارە لەوەڵامی سزا نوێیەكانی یەكێتی ئەورپا دێت كە بەشێویەكی نایاسایی بەسەر رووسیادا سەپێندراوە، جەختی لەوەشكردووەتەوە، هەر كەسێك پەیوەندیدار بێت بە سەپاندنی سزا نوێیەكان، ناوی دەخرێتە ناو لیستی سزادراوانی رووسیا و چیتر رێگەی پێنادرێت بێتە ناو خاكی رووسیاوە.

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بەبێ ئاشكراكردنی ناوی ئەو كەسایەتییانەی ئەوروپا كە سزایان بەسەردا سەپێندراوە، روونیكردەوە كە سزادراوەكان ئەوانەن كە یارمەتیدەرن لە گەیاندنی هاوكاریی سەربازیی بۆ ئۆكراینا و بەشداریشن لەو چالاكییانەی دەبنە هۆی هەڕەشەكردن لەسەر یەكپارچەیی خاكی رووسیا.

لە سەرەتای دەستپێكردنی هێرشەكانی رووسیا بۆسەر ئۆكراینا لە شوباتی 2022، یەكێتی ئەوروپا دەیان هەزار سزای جۆراوجۆری سیاسی و ئابووری و سەربازیی بەسەر رووسیادا سەپاندووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن