پردی سەرەكیی قەزای دوكان بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دادەخرێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 269

راچڵەكین -

قائیمقامیەتی قەزای دوكان رایدەگەیەنێت، بەهۆی كاری نۆژەنكردنەوە، لە سبەینێوە بۆ ماوەی یەك هەفتە، پردی سەرەكیی ناوەندی قەزاكە بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دادەخرێت

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای دوكان، كە ئەمڕۆ هەینی 18-9-2026 بڵاوكراوەتەوە، هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگاداركراونەتەوە كە لە سبەینێوە كاتژمێر 6:30ی بەیانی، بۆ ماوەی یەك هەفتە، پردی سەرەكیی ناوەندی قەزاكە بەهۆی نۆژەنكردنەوەوە دادەخرێت، كە هەردوو بەری قەزاكە بەیەكەوە دەبەستێتەوەو ڕێگای هاتووچۆی شۆفێرانە لەسنوری پارێزگای سلێمانی بۆ پارێزگاكانی هەولێرو دهۆك و ئیدارەی راپەڕین و دەشتی كۆیە.

قائیمقامیەتی دوكان داوای لە شۆفێران كردووە، تا ئەوكاتەی كاری نۆژەنكردنەوەكە تەواو دەبێت و پردەكە بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەكرێتەوە، پردی دووەمی قەزاكە بەكاربهێنن و بەڕێگای بەری سارتكەدا هاتووچۆ بكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن