راچڵەكین-
بڕیارە لەمەراسیمێكدا لەسەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، بەفەرمی یەكگرتنەوەی تەواوەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان رابگەیەنرێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئەیلولی 2026 بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، لە رێوڕەسمێكی فەرمیدا یەكخستنی تەواوەتیی هێزی پێشمەرگە رادەگەیەنرێت.
پێشتر شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، كۆتایی هاتنی سەركەوتووانەی پرۆسەی یەكخستنەوە و رێكخستنەوەی تەواوەتیی هێزەكانی پێشمەرگە لە ژێر چەتری وەزارەتەكەی راگەیاند و ئاشكراشی كرد تەواوی هێزەكانی یەكەی 70 و 80 لەسەر ئاستی یەك فەرماندەیی و كۆنتڕۆڵ، (لیوا و فیرقە و فەرماندەیی دەڤەر) رێكخراونەتەوە.
یەكخستنەوەكە بەم شێوەیە:
دەڤەری یەك و دەڤەری دوو
11 فیرقە
هەر فیرقەی 3 لیوا، دوو لیوای پیادەش بۆ هەردوو فیرقەكە.
بەگوێرەی یاداشتی لێكگەیشتنی وەزارەتی پێشمەرگە و پێنتاگۆن ئەم مانگە دواهەمین وادە بوو بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی پیشمەرگە.