ئاماری توشبووانی كۆرۆنا لە وڵاتێكی عەرەبی روو لە هەڵكشان دەدات

جیهان

21/05/2020     ژمارەی بینراو 379

راچڵەكین

وەزارەتی تەندروستی عەرەبستانی سعودیە ئامارێكی نوێی توشبووانی كۆرۆنا لە وڵاتەكە بڵاودەكاتەوەو بەگوێرەی ئامارەكەش، كۆی توشبووانی ڤایرۆسەكە 65 هەزار حاڵەتی تێپەڕاندووەو ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ زیاتر لە 350 كەس بەرزبووەوە، بەپرسانی ئەو وڵاتەش هۆشداری لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەكە دەدەن.

بریكاری وەزیری تەندروستی سعودیە، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، كە ئەمڕۆ 21-5-2020 ئەنجامیدا، ئاماری 24 كاتكۆی رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوەو رایگەیاند:  دوو هەزارو 532 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا و 12 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە.

وتیشی: لەئێستادا كۆی توشبووان لە عەرەبستانی سعودیە گەیشتووەتە 65 هەزارو 77 حاڵەت،  كە زۆربەیان كەسانی بیانین، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە بۆ 351 حاڵەت بەرزبووەتەوە، كە زۆربەیان پێشتر گیرۆدەی نەخۆشی دیكە بوون.

پێشتر بەرپرسانی سعودیە هۆشداریان دابوو كە ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان ئاستی 200 هەزار حاڵەت تێدەپەڕێنێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن