عێراق ئامارێكی نوێی توشبووانی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە

عێراق

21/05/2020     ژمارەی بینراو 354

راچڵەكین

وەزارەتی تەندروستی عێراق، تووشبوونی 154 كەس و گیانلەدەستدانی 6 كەسی دیكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.

وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا، 153 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە، لەگەڵ گیانلەدەستدانی 6 كەسی دیكە بە ڤایرۆسەكە.

بەگوێرەی رامارەكە، كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی كوردستان، گەیشتووەتە سێ هەزار و 877 تووشبوو، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 483 كەس چاكبوونەتەوە و 140 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن