جیابوونه‌وه
ڕاچڵه‌كین-
جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان هاوشێوه‌ی دروستكردنی په‌یوه‌ندی حۆشه‌ویستی چه‌ندین هۆكاری هه‌یه، پسپۆڕانی بواری ده‌رونی له‌ڕێی وه‌رگرتنی بۆچوونی 43 هه‌زار ئافره‌ت كه له هاوسه‌ره‌كانیان جیابونه‌ته‌وه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كۆمه‌ڵێك هۆكار وا له ئافره‌ت ده‌كات داوای جیابوونه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات.
ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه " جیاوازی بۆچوونی هاوسه‌ره‌كان له پله‌ی یه‌كه‌مدا و ناپاكی پله‌ی دووه‌می هه‌یه و شه‌ڕ و ده‌مه بۆڵه‌ی به‌رده‌وامی هاوسه‌ره‌كان له پله‌ی سێدایه و ساردی په‌یوه‌ندی سێكسی له پله‌ی چوارهه‌مدایه و نائارامی باری ده‌رونی هاوسه‌ره‌كان پله‌ی پێنجه‌می هه‌یه و هۆكاری دیكه‌ش بریتین له" ڕه‌فتاری نه‌شیاو و بێزاربوون له ژیانی هاوسه‌رگیری و هه‌ست نه‌كردن به گرنگی ژیانی هاوسه‌رگیری و توند‌و تیژی جه‌سته و سۆزداری و هه‌بوونی گرفتی ناو ماڵ و له كۆتایدا پاره "
ئه‌مانه ئه‌و گرفتانه‌ن كاتێك ئافره‌ت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌بێت وا له ئافره‌ت ده‌كات له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا ببێته‌وه.