راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 15-11-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەندێ كات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:22 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی
دهۆك: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
ئاكرێ:21 پلەی سیلیزی
گەرمیان:26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:14 پلەی سیلیزی
پیرمام: 17 پلەی سیلیزی
سبەینێ دووشەممە 16-11-2026، لە كاتەكانی بەیانی تا ئێوارە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ئێوارە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ كاریگەرییەكی لاوازی نزمە پاڵە پەستۆییەك بۆ سەر سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ناوچە شاخاوی و سنوورییەكانی ئەو دەڤەرە هەیە بە شێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ تا كاتەكانی درەنگانی شەو ئەم كەشە بەردەوام دەبێت، پاشان كۆتایی دێت.
پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە، جگە لە سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ، نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.