ئەنجامدەرانی هێرشەكەی سەر كڵێسای كەرەك لە ئوردن سزادران

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 72


راچڵەكین-

دەسەڵاتی دادوەری ئوردن ئەو سێ تاوانبارەی سزادا كە هێرشەكەی سەر كڵێسای كەرەك-یان ئەنجامدا.

سوپای ئوردن لەڕاگەیەندراوێكدا كە ڕۆژی یەكشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2026 بڵاوكراوەتەوە، ئاماژەی بەوەكردوە، دادگای ئاسایشی دەوڵەت بڕیاریدا بەسەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەو سێ تاوانبارەكەی هێرشەكەیان ئەنجامداوە.

هاوكات ئاژانسی هەواڵی ئوردن (بەترا) بڵاویكردووەتەوە، دادگای ئەو سێ كەسەی بەئەنجامدانی كردەی تیرۆرستی، بەكارهێنانی چەك بۆ ئامانجی تیرۆرستی تاوانباركردووە.

ڕۆژی هەیینی 23ی تشرینی یەكەم، سێ چەكدار هێرشیانكردە سەر كڵێسای یۆنانیی ئۆرسۆدۆكسی لە شارۆچكەی حەموود لە باكووری كەرەك كە زۆربەی دانیشتووانەكەی كریستیانن، لەئاكامدا نۆ كەس كوژران و 27ی تریش برینداربوون، دواتر چەكدارەكان هەڵاتن.

چەند رشۆژێك دوای ڕووداوەكە، هەرسێ هێرشبەرەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئوردنەوە دەستگیركران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن