راچڵەكین-
دەسەڵاتی دادوەری عیراق دەستگیركردنی هەشت كارمەندی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی میسانی ڕاگەیاند.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عیراق ڕۆژی یەكشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2026 لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەو هەشت كارمەندە سەرپێچیی كاری وەزیفیان كردووەو سامانی گشتیان بەفیڕۆ داوە.
لەناوەڕۆكی ڕاگەیەندراوەكەدا ڕوونكراوەتەوە، ئەو كارمەندانە بەپێچەوانەی دەقە یاسایی و ڕێنماییەكان، چەند پێداویستی و كەرەستەیەكیان بەچەند هێندەی نرخی ڕاستەقینەی خۆی كڕیوە، هەر بۆیە ڕێوشوێنی یاساییان بەرامبەر گیراوەتە بەر.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریلە ڕاگەیەندراوەكەیدا ئاماژەی بەوەكردوە، ئەو فەرمانبەرانە بەگوێرەی ماددەی 340 لە یاسای سزای عیراقی دەستگیركراون.