دوو توشبووی كۆرۆنا لە دهۆك تۆماركرا

کوردستان

22/05/2020     ژمارەی بینراو 272

راچڵەكین

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، توشبوونی دوو هاوڵاتی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.

وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا،  ئاشكرایكردووە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، دوو تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانكران، دوو پیاو یەكێكیان تەمەن ٢٨ ساڵ پیشەی پاسەوان دانیشتووی قەزای ئاكرێ و دووەمیان تەمەن ٥٨ ساڵ پیشەی شوفێرە و دانیشتووی شاری هەولێرە. هەردووكیان لە شاری بغداد گەڕاینەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن