عێراق داوای یارمەتی دارایی لە وڵاتێكی عەرەبی دەكات

عێراق

22/05/2020     ژمارەی بینراو 435

راچڵەكین

حكومەتی عێراق داوا لە عەرەبستانی سعودیە دەكات، هاوكارییەكی دارایی بەپەلەی پێشكەش بكات، وەزیری داراییش داوا لە كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە دەكات، وەبەرهێنان لە عێراقدا بكەن.

عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی وەزیری دارایی عێراق، كە بەسەرۆكایەتی وەفدێكی حكومەت،  سەردانی عەرەبستانی سعودیەی كردبوو، ئامانجی سەردانەكەی ئاشكراكردو رایگەیاند: داوامان لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە كرد بەپەلە هاوكارییەكی داراییمان پێشكەش بكەن بەمەبەستی زاڵبوون بەسەر ئەو قەیرانە داراییەی تووشی وڵات هاتووە.

وتیشی:" جگە لە داواكردنی پارە، داواشمان لە بەرپرسانی سعودیە كرد، هانی كۆمپانیاكانیان بدەن بۆ ئەنجامدانی وەبەرهێنان لە عێراقد لەسەرجەم بوارەكاندا، هەروەها گفتوگۆشمان لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگیانییەكانی نێوانمان كرد".

وەزیری دارایی عێراق، ئاماژەی بەوەكرد كە پلانیان هەیە بۆ راگرتنی هاوسەنگی ئابووریی و دارایی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بۆ ئەو مەبەستەش دەرگای بازاڕەكانی عێراق بەڕووی كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتانە واڵا دەكەین.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن