سعودیە روونكردنەوە لەسەر پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل دەدات

جیهان

13/02/2020     ژمارەی بینراو 346

دیدارەكە بەنهێنی و دوور لە میدیاكان ئەنجام دەدرێت

راچڵەكین

عەرەبستانی سعودیە لەسەر ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ حكومەتی ئیسرائیل روونكردنەوە دەدات و بەرپرسێكی ئەو وڵاتەش رەتیدەكاتەوە هیچ ئامادەكارییەك بۆ دیداری نێوان محەمەد بن سەلمان و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلدا كرابێت.

ئەمیر بن فەیسەڵ وەزیری دەرەوەی سعودیە، لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی عەرەبییە، ئەو زانیاریانەی رەتكردەوە كە لە رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی بڵاوكراوەتەوە سەبارەت بە ئامادەكاریكردن بۆ كۆبوونەوەی نێوان جێنشینی عەرەبستانی سعودیەو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل.

وەزیری دەرەوەی سعودیە وتی: محەمەد بن سەلمان هیچ نیازێكی بۆ چاوپێكەوتن و كۆبوونەوە لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ نییەو سعودیەش بەهیچ جۆرێك ئامادە نییە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، سیاسەتی عەرەبستانی سعودیە لە بەرامبەر ئیسرائیل روون و راشكاوە، كە هیچ پەیوەندییەكی لەگەڵ نابەستین و دەبێ لە تەواوی خاكی فەڵەستین بچێتە دەرەوە.

پێشتر رۆژنامەی هائارتس-ی ئیسرائیلی بڵاویكردبووەوە، بەم زووانە دیدارێكی نهێنی و دوور لە چاوی كامێراكان، لەنێوان محەمەد بن سەلمان جێنشینی پادشای سعودیەو بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئەنجام دەدرێت، كە ئامانج لێی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوانیانە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن