پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کوردستان

14/02/2020     ژمارەی بینراو 456

راچڵەكین ـ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ هەینی و سبەینێ شەممە  ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت.

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ هەینی 14-2-2020، ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت هاوکات سبەینێ هەینی ئاسمان هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بە پێی پێشبینییەکان لە هەولێر بەزرترین پلەی گەرما 12 پلە و سبەینێ 14پلە دەبێت، ئەمڕۆ لە سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما 9 پلە و سبەینێ 13پلە دەبێت، هاوكات لە دهۆك بەرزترین پلەكانی گەرما 7پلە و سبەینێ 9 پلە دەبێت، لە كەركوك بەرزترین پلەكانی گەرما 14 پلە، سبەینێ 16 پلە دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن