مامۆستایه‌كی ئیسرائیلی
ڕاچڵه‌كین-
دادگای ئیسرائیل سزای یاسایی سه‌پاند به‌سه‌ر مامۆستایه‌كی ئیسرائیلی كه ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر 74 خوێندكار له ئوستورالیا.
مالكا لیڤه‌ر به‌ڕێوبه‌ری پێشووی خوێندنگایه‌كی ئیسرائیلی بووه تایبه‌ت به كچان له میلبۆرن و ساڵی 2008 گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئیسرائیل دوای ئه‌وه‌ی به كه‌یسی ده‌ستدرێژی سێكسی تۆمه‌تبار كراوه.
ماوه‌ی 2 ساڵه دانیشتنه‌كانی دادگایكردنی ئه‌م مامۆستا ته‌مه‌ن 54 ساڵه دوا ده‌خرێت و كۆتا دانیشتنی دادگا له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسته 20 ی ته‌موزی ئه‌مساڵ بووه و بۆ دواجار سزادراوه.
سێ كچ به‌ناوه‌كانی" ئه‌یلی سابر و داسی ئه‌رلیتش و نیكۆل مایر" داوای یاساییان له‌سه‌ر ئه‌م مامۆستایه‌یان تۆماركرد به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ریان و ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئامانجه‌ی هه‌وڵیان بۆداوه.
پێشتر ئه‌م مامۆستایه به بیانوی ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ده‌رونی هه‌یه ویستی ئه‌وه‌ی هه‌بووه له تۆمه‌ته‌كه‌ی ڕزگاری ێت به‌ڵام پسپۆڕانی لیژنه‌ی پزیشكی به ته‌واوه‌تی ڕه‌تیان كردۆته‌وه ئه‌م ئافره‌ته گرفتێكی له‌و شێوه‌یه‌ی هه‌بێت پاڵنه‌ر بێت بۆ ئه‌م جۆره كارانه.