توشبوویەكی نوێی كۆرۆنا لە دهۆك تۆماركرا

کوردستان

29/05/2020     ژمارەی بینراو 237

راچڵەكین

وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، تووشبوویەكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دهۆك تۆماركرا، كە پیاوێكی تەمەن 36 ساڵە.

وەزارەكە لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، یەك تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانكرا، پیاوێكی تەمەن ٣٦ ساڵ پیشەی پاسەوان لە فڕۆكەخانەی بغداد،  دانیشتووی قەزای سێمێل لە پارێزگای دھۆك. تووشبوەكە دوای گەڕانەوەی لە بەغداد پشكنینی تاقیگەیی بۆ كراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن