ئەڵمانیا.. خزمەتگوزارییە سێكسییەكان بە شێوازێكی نوێ دەستپێدەكاتەوە

هەمەڕەنگ

29/05/2020     ژمارەی بینراو 1663

راچڵەكین

كەناڵی DW ی ئەڵمانی بڵاویكردەوە، سەرپەرشتیارانی پیشەسازیی سێكس كار بۆ شێوازێكی نوێی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی سێكس دەكەن، كە گونجاو بێت لەگەڵ رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و رەچاوی دووركەوتنەوە لەیەكتر بكرێت.

كەناڵەكە لەسەر زاری خاوەنی یەكێك لە ماڵانەی كە خزمەتگوزاری سێكس پێشكە دەكات، بڵاویكردووەتەوە، پیشەسازی سێكس دوایین شوێن دەبێت كە رێكارەكانی خۆپارێزی لەسەر سووك دەكرێت، بەڵام بۆ بەردەوامیدان بەو كارە بیرمان لە شێوازێكی نوێ كردووەتەوە.

شێوازە نوێییەكە چییە؟

ئەو هاوڵاتییە، كە ناوی پیتەر باومگارتنر-ەو لەناوچەی لاندشوت لە ئەڵمانیا سەرپەرشتی ماڵێكی تایبەت بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری سێكس دەكات، چارەسەرێكی بۆ بەردەوامیدان بە كارەكەی دۆزیوەتەوە، بەبێ ئەوەی ترسی لە گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێوان كارمەندەكانی و كڕیارەكان هەبێت، ئەویش بە پێشكەشكردنی نمایشی خۆڕووتكردنەوە بۆ كڕیارەكانن بەڵام بەبێ بەركەوتن لەگەڵ كارمەندەكان، بەڵكو تەنها لەناو ئۆتۆمبیلەكانیان سەیری نمایشی خۆڕووتكردنەوەكە دەكەن.

خاوەنی ماڵەكە ئاماژەی بەوە داوە كە بەنیازن ئەو خزمەتگوزارییە نوێیە لە پشووی ئەم هەفتەیەوە لە تەواوی ئەوروپا پێشكەشی كڕیارەكانیان بكەن. 

ئەو بیرۆكەیە بووەتە جێی گرنگیپێدانی میدیاكانی ئەڵمانیا، بەتایبەتی كە پیشەسازی سێكس بژێویی هەزاران كەسی لەسەرەو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، كارەكانیان راگیراوەو بژێوییان لەدەستداوە.

بەم جۆرە كڕیارەكان چێژ لە جەستەی كارمەندانی سێكس وەردەگرن

خزمەتگوزارییە نوێیەكە وەك پیتەر باومگارتنر باسیكردووە، بریتییە لە دانانی چەندین خێوەت لەسەر شەقامەكان لە شەوانی هەینی و شەممە، كە تیایدا كچەكان بە رووتی خۆیان نمایش دەكەن و لەسەر ریتمی موزیكدا بە ستوونەكاندا هەڵدەگەڕێن و سەما دەكەن، كڕیارەكانیش دەتوانن بە ئۆتۆمبیلەكانیان بە بەردەمیاندا هاتووچۆ بكەن و چێژ لە بینینیان وەربگرن، بەڵام بەبێ ئەوەی لێیان نزیك ببنەوەو بەركەوتنیان لەگەڵیاندا هەبێت، تەنها بۆیان هەیە جامی ئۆتۆمیلەكانیان بكەنەوەو لە نزیكەوە لێیان بڕوانن.

یەكێتی خزمەتگوزارییە سێكسییەكان چارەسەری پێیە

لە نوێترین هەوڵیشدا بۆ كردنەوەی یانەكانی خزمەتگوزاریی سێكس لە ئەڵمانیا، یەكێتی خزمەتگوزارییە سێكسییەكان لەو وڵاتە، داوای هەڵگرتنی ئەو كۆتوبەندانەی كردووە كە خراوەتە سەر كارەكانیان، بۆ ئەو مەبەستەش نامەیەكی كراوەی ئاراستەی 16 پەرلەمانتار كردووە كە پێشتر داوایان كردبوو بازرگانیی سێكس بەتەواوەتی یاساخ بكرێت، لە نامەكەدا ئەو یەكێتییە رایگەیاندووە، چیتر پێویست ناكات یانەكانی سێكس بەبیانووی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، دابخرێن و پێویستە دەست بە كارەكانیان بكەنەوە.

یەكێتی خزمەتگوزارییە سێكسییەكانی ئەڵمانیا، پلانێكیشی داناوە بۆ گرەنتیكردنی پاراستنی تەندروستی كڕیارەكان، راشیگەیاندووە، ئەو كچانەی لە خزمەتگوزاری سێكس كاردەكەن، گرنگییەكی زۆر بە تەندروستی و پاكوخالوێنی خۆیان دەدەن.

سەرچاوە: كەناڵی DW

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن