زنجیره‌ی سمبسۆن
ڕاچڵه‌كین-
له مانگی 6 ی 2020 كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی سكرینكراوی ئه‌ڵقه‌ی سیمبسۆن بڵاوكرایه‌وه كه تیایدا پێشبینی مردنی پیاوه ڕه‌ش پێسته‌كه" جۆرج فلۆید" ده‌كات له‌لایه‌ن چه‌ند پۆلیسێكه‌وه و ئه‌م وێنه‌یه بووه باسی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام.
له‌ڕاستیدا ئه‌م وێنانه پێشبینی ئه‌م زنجیره‌یه نییه كه له ساڵی 90 ه‌كان به‌رهه‌م هاتووه و ئه‌مه ته‌نها چه‌ند وێنه‌یه‌كی دروستكراوه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام له‌لایه‌ن پیاوێك به‌ناوی" یوری پۆمۆ" بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئه‌م دیمه‌نه به هیچ شێوه‌یه‌ك له دراماكه‌دا بوونی نییه و له 30 ی5 دا پۆست كراوه كه 5 ڕۆژه دوای مردنی جۆرج فلۆید ده‌كات.
به‌ڵام له زنجیره‌كه‌دا ئه‌و په‌شێویه باس كراوه كه له ئێستادا هه‌یه و مه‌به‌ست لێی ده‌رخستنی بێ ده‌سه‌ڵاتی تواناكانی پۆلیسه له‌ناو زنجیره‌كه‌دا.