دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: حكومەتی خۆجێی هەولێر شەراكەتی تێدا نییە

چاوپێکەوتن

02/06/2020     ژمارەی بینراو 3601

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی

راچڵەكین-

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایدەگەیەنێت: تائێستا شەراكەت لە ئیدارەی خۆجێیەتی هەولێر نییەو یەكێتیش هاوبەش نییە لەو شارە، دەشڵێت: لەسەردەمی حوكمڕانی كۆسرەت رەسوڵ سەرباری بوونی چەندین ئابڵوقە لەسەر هەرێم و دروستبوونی شەڕی ناوخۆ، بەڵام مووچەی فەرمانبەران نەفەوتا.


دەرباز كۆسرەت لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیاكانی یەكێتی، رایگەیاند: لەدوای یەكگرتنەوەی ئیدارەی حكومەتی هەرێم، نەمانتوانیوە بەپێی پێویست خزمەتی یەكێتییەكانی هەولێر بكەین، ئەوان مافی خۆیانە گلەیی بكەن و نازیان بەسەر یەكێتییەوە هەیە.

وتیشی:" ئێمە بڕوامان بە تەبایی و یەكڕیزیی حكومەتی هەرێم و لایەنە سیاسییەكان هەیە، لەسەر ئەو بنەمایەش هەوڵ دەدەین بتوانین لەرێگەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، بە بیركردنەوەو شێوازێكی جیاوازەوە، شەراكەتێك لەسەر ئەساسی حكومەتی خۆجێیەتی هەولێر دروستبكەین، كە بەداخەوە ئەو شەراكەتە لەئێستادا نییە".
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەوان وەك یەكێتی تائێستاش هاوبەش نین لە حكومەتی خۆجێیەتی هەولێر،وتی:" ئومێد دەكەین ئەگەر دەرفەت هاتە پێشەوە و پەیوەندییەكان باشتر بوون، ئەو پرسەش بكەینە پرسێكی گەرمی گفتوگۆكانمان".

كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، بەپێویستیشی زانی هەرێم بگەڕێتەوە بۆسەر ئەو فەلسەفە حوكمڕانییەی كە لەسەردەمی سەرۆكایەتیكردنی حكومەت لەلایەن كۆسرەت رەسوڵ عەلییەوە پەیڕەو دەكرا، لەوبارەیەوە رایگەیاند: شانازییە بۆ ئێمە كە باسی سەردەمی حكومڕانیی كاك كۆسرەت دەكرێت، بەڕاستی ئەوكات حكومەت حكومەتی خانووە قوڕەكان بوو، خەڵك دەیزانی كە توانای دارایی حكومەت چەندەو بەراوردی لەنێوان سەردەمی پێش راپەڕین و دوای راپەڕین دەكرد، بۆیە بە حكومەتی خۆیان دەزانی.

ئاماژەی بەوەشكرد كە لەو سەردەمەدا سەرباری بوونی چەندین ئابڵوقە لەسەر هەرێمی كوردستان و دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی، بەڵام رۆژێك مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەفەوتا.

لەبەشێكی تری گفتوگۆی ئەودیدارەدا لەگەڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی تیشكی خستەسەر پەیوەندییەكانی ئێستای نێوان پارتی و یەكێتی گرفتەكانی بۆ "نەمانی متمانە" گەڕاندەوە.

هەروەها دەرباز كۆسرەت رەسوڵ باسلە قۆناغەكانی دوای كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی دەكات و باسلەو هەماهەنگییە دەكات كەلەنێوان ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتی و مەكتەبی سیاسی حزبەكەدا هەیە.

لەم دیدارەدا دەرباز كۆسرەت رەسوڵ تیشك دەخاتە سەر چەندین تەوەریتری گرنگ

دەقی دیدارەكە:

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن