ڤیدیۆ: پیاوێك به ڕووتی و به‌ته‌نها له دورگه‌یه‌كدا ژیا و نه‌یانهێشت خه‌ونه‌كه‌ی بێته‌دی
ڕاچڵه‌كین-
"هه‌مو ته‌مه‌نم به‌هه‌شتێكی له‌م شێوه‌یه بۆ ژیانكردن نادۆزمه‌وه" ئه‌مه وته‌كانی پیاوێكه ماوه‌ی 29 ساڵه به ته‌نها له دورگه‌یه‌ك له ژاپۆن ده‌ژی.
ناكازاگی ناوی ئه‌م پیاوه ژاپۆنیه‌یه كه ته‌مه‌نی 84 ساڵه و وه‌ك وێنه‌گر پێشتر كاری كردوه و خۆی به به‌خته‌وه‌رترین پیاوی جیهان وه‌سف ده‌كات و ئه‌و ده‌ڵێت" لێره هیچ شتێكی خراپ ڕوونادات"
ئه‌م پیاوه له ته‌مه‌نی 55 ساڵیه‌وه به ته‌واوه‌تی له مرۆڤ دووركه‌وتۆته‌وه و له دوورگه‌ی" سۆتۆباناری" له ژاپۆن ماوه‌ی 29 ساڵ ژیاوه كه ئێستا دوورگه‌یه‌كی چۆڵكراوه و كه‌سی تیادا نییه .
ناكازاكی ده‌ڵێت" ئه‌م دوورگه‌یه به‌ته‌واوه‌تی منی گۆڕی و وایلێكردم له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه ڕابێم، ئه‌م پیاوه كاتێك چۆته دورگه‌كه چه‌ندین پێداویستی مۆدێرنی له‌گه‌ڵ خۆی بردوه و به‌ڵام به‌هۆی گێژه‌ڵوكه‌یه‌ك كه ڕووی له دورگه‌كه كردوه ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌كانی له‌ده‌ستداوه و له ئێستادا بێ كه‌لوپه‌ل ده‌ژی و ده‌شڵێت" پێویستم به هیچ كه‌لوپه‌لێك نییه"
تاكه ئاواتی ئه‌م پیاوه ئه‌وه‌یه به ته‌نها بمرێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك بێزار بكات، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته ڕێگه‌یان نه‌دا ئه‌م پیاوه خه‌ونه‌كه‌ی بێته‌ی دی و له مانگی 5 ی 2018 ناچاریان كرد دورگه‌كه جێبهێڵێت چونكه بۆ ژیانكردن شیاو نییه"