هاوسه‌ر
ڕاچڵه‌كین-
دوو هاوسه‌ری به‌ته‌مه‌نی چینی ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه شێوازی ژیانیان بۆته جێی باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌هۆی ئه‌و ژیانه جیاوازه‌ی تیایدان ماوه‌ی 30 ساڵه هاوسه‌ری یه‌كترن به‌ڵام هیچ شتێكیان به‌یه‌كه‌وه نییه.
ئه‌م دوو هاوسه‌ره له‌وه‌ته‌ی هاوسه‌رگیریان كردوه هه‌تا ئێستا پاره‌كانیان و كاری ناو ماڵ و خۆراكی ناو سه‌لاجه‌كه‌یان ده‌كه‌ن به دوو به‌شه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هیچكامیان ئه‌رك له‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌یان دروست نه‌كات.
ئه‌م دوو هاوسه‌ره خواردنه‌كانیان به جیا له‌ناو سه‌لاجه‌دا هه‌ڵده‌گرن و به‌كه‌لوپه‌لی جیا خواردن بۆ خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌م دوو هاوسه‌ره له‌یه‌ك شوێنیش ناخه‌ون و له دوو شوێنی جیای ماڵه‌كه‌یان ده‌خه‌ون.
ئه‌م خانمه هۆكاری ئه‌م شێوه ژیانكردنه له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌رچی كڕیوه بۆ خۆی دایناوه و شه‌یری نه‌كردوه له‌گه‌ڵ و زۆر خۆپه‌رست بووه و بێزاربوونی له‌م ڕه‌فتارانه‌ی هاوسه‌ركه‌ی وایكردوه ئه‌م بڕیاره بدات و ئێستا هه‌ردوكیان به ئاشتی و بێ كێشه ده‌ژین.