هاوسه‌رگیری
ڕاچڵه‌كین-
هاوسه‌رگیری پرۆسه‌یه‌كی تایبه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و دروستكردنی ژیانێكی نوێیه له‌نێوان دوو كه‌س، له‌م بابه‌ته‌دا كۆمه‌ڵێك زانیاریت ده‌ست ده‌كه‌وێت كه له هیچ كتێبێك ده‌ستت ناكه‌وێت.
1- له قۆناغی ده‌ستگیرانیدا ده‌توانیت بزانیت ئێوه بۆ یه‌ك گونجاون یان نا.
2-بینینی ده‌ستگیرانه‌كه‌ت بینینی مانگی جه‌ژن نییه له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه چه‌ند جارێك یه‌كتر ببینن و بۆچونه‌كانتان بگۆڕنه‌وه.
3-بیر له‌وه مه‌كه‌ره‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته هاوسه‌رت بیگۆڕیت ئه‌وه‌ت باش بیربێت چۆن بووه به‌و شێوه‌یه قبوڵی بكه.
4-جلی بوكێنی و ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری و كارتی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری و لێكردنه‌وه‌ی موو به لێزه‌ر و بۆتۆكس و فیله‌ر و كه‌لوپه‌لی ماڵ هه‌مویان به‌شێكی كاتی هاوسه‌رگیرین و هه‌موو هاوسه‌رگیری له‌وه پێكنه‌هاتوه.
5-دوای هاوسه‌رگیری په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت به گه‌رمیه‌كه‌ی جاران نابێت.
6-هاوسه‌رگیری په‌یوه‌ستانه‌مه‌یه‌كی مه‌ترسیدار نییه كه هیچكات نه‌توانیت لێی بێته ده‌رێ ئه‌و كاته‌ی خۆشه‌ویستی نه‌ما له‌نێوان هاوسه‌ره‌كان ئه‌وه ده‌كرێت جیاببنه‌وه.
7-قسه‌كردن ئاسانه به‌ڵام كرده‌وه‌كان ده‌كرێت بۆ كۆتای ته‌مه‌ن دوابخرێن.
8- دوای 6 مانگ ڕاستی ناخی هاوسه‌ره‌كه‌ت تێده‌گه‌یت نه‌ك كاتی ده‌ستگیرانداری.
9-هاوسه‌رگیری ڕه‌فتاری تۆ ناگۆڕێت به‌ڵكو درێژه پێده‌ری هه‌مان كه‌سایه‌تی و ڕه‌فتاری پێشوته.