جیابوونه‌وه‌ی‌ هاوسه‌ره‌كان له‌هه‌ژاری و ئالوده‌بوون زیاتر مرۆڤ ده‌كوژێت

تەندروستی

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 120

هاوسه‌ر


ڕاچڵه‌كین-

ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ سه‌لماندویه‌تی ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی‌ له‌ یه‌كتر جیابوونه‌ته‌وه‌ مه‌ترسی مردنیان زۆر زیاتره‌ به‌ به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ ئالوده‌ی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی‌ بوون و ئه‌وانه‌ش كه‌ به‌ ده‌ست هه‌ژاریه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ سوود له‌ داتای 13611 هاوسه‌ر وه‌رگیراوه‌ كه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكان و ته‌مه‌نیان سه‌روو 50 ساڵ بووه‌ و سه‌باره‌ت به‌ ژیانی هاوسه‌رگیری 10 ساڵ له‌وه‌و پێشیان، و ده‌ركه‌وتووه‌ كێشانی جگه‌ره‌ هۆكاری سه‌ره‌كی گیان له‌ده‌ستدان بووه‌ و هۆكاری دووه‌م جیابوونه‌وه‌ی‌ هاوسه‌ره‌كان ودواتر ئالوده‌ بوون به‌ خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی‌ و خراپی باری داریی بووه‌.

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندویه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌یان جیابوونه‌ته‌وه‌ مه‌ترسی مردنیان زۆر زیاتره‌ به‌ به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ ئالوده‌ی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی‌ بوون و ئه‌وانه‌ش كه‌ گرفتی پاره‌یان هه‌یه‌ و هه‌ژارن .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن