به‌رده‌وام هه‌ستكردن به برسێتی
ڕاچڵه‌كین-
زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی پاش ماوه‌یه‌کی که‌م له خواردن هه‌ست به برسیه‌تی ده‌که‌ن هه‌رچه‌نده بڕێکی زۆر خۆراکیان خواردووه یان که‌سانێک هه‌ن به‌رده‌وام برسیانه و وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن به هیچ تێر نابن ؛ ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامدا زۆری کێش و قه‌ڵه‌ویی لێ ده‌که‌وێته‌وه، دكتۆر كامه‌ران پزیشكی پسپۆڕی خۆراك وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه.
گرنگترتین هۆکاره‌کانی هه‌ست به برسیه‌تی کردن پاش نان خواردن :
1- نه‌خواردنی بڕی پێویێست له مادده ڕیشاڵیه‌کان : که له سه‌وزه و پاقله‌مه‌نیه‌کان و دانه‌وێڵه ته‌واوه‌کانی وه‌ک برنجی بۆر و ئاردی بۆر و گه‌نمه‌شامی دا زۆره له‌گه‌ڵ میوه‌کان ؛ چونکه بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌گه‌دده دا ده‌مێننه‌وه و دره‌نگتر هه‌ست به برسیه‌تی ده‌که‌یت.
2- نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی له کاتی خۆی دا : که گرنگترین ژه‌می ڕۆژانه‌یه ؛ بۆیه دواتر له‌کاتی ڕۆژه‌که و ده‌وام ناچار ده‌بیت شیرینی و پسکیت و نه‌سته‌له بخوێت که زۆر زوو برسیت ده‌بێته‌وه.
3 ئاو نه‌خواردنه‌وه ؛ نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست هه‌ندێ جار هه‌ست به‌برسیه‌تی دروست ده‌کات.
4- خواردنی شیرینی و خواردنه‌وه گازیه‌کان و شه‌ربه‌ت و ئاوی میوه ؛ چونکه له‌پڕ ئاستی شه‌کره‌ی ناو خوێن به‌رزده‌که‌نه‌وه و دواتر هۆرمۆنی ئه‌نسۆلێن زیاد ده‌کات بۆ خێرا دابه‌زاندنی ئاستی شه‌کره.
5- بێ ئیشی و بوونی کاتێکی زۆر و بێزاری ؛ بۆ خۆخه‌ریک کردن و به‌سه‌ربردنی کات هه‌ندێ که‌س په‌نا بۆ خواردن ده‌به‌ن .
6-نه‌خۆشی شه‌کره : یه‌کێک له گرنگترین نیشانه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره برسیه‌تی به‌رده‌وام و تێرنه‌بوونه .
7- غووده‌ی سام یان غوودی ده‌ره‌قی چالاک.
8- دڵه‌ڕاوکێ و ستریس و قه‌له‌قی .
9- که‌مخه‌وی و شه‌ونخوونی.
10- به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان : وه‌ک ده‌رمانی دژی هه‌ستیاری جۆری ئه‌نتی هستامین وه‌ک ئه‌له‌رمین ، هه‌ندێک ده‌رمانی دژی خه‌مۆکی و نه‌خۆشی ده‌روونی ، هه‌ندێ ده‌رمانی نه‌خۆشی شه‌کره.
11-دابه‌زینی ئاستی شه‌کره‌ی ناو خوێن به‌هۆی هه‌ندێ نه‌خۆشی گورچیله ، هه‌وکردنی جگه‌ر ، نه‌خۆشی کوێره‌ڕژێنی ئه‌دریناڵین.
12- خواردنه‌وه‌ی بیپسی و کۆلای دایت ؛ چونکه ئه‌و ماددانه‌ی تامی خواردنه‌وه‌که شیرین ده‌که‌ن و کالۆریان تێدا نیه وا له مێشک ده‌که‌ن خۆی ئاماده بکات بۆ وه‌رگرتنی وزه‌ی زیاتر ؛ بۆیه هۆرمۆنی برسیه‌تی ده‌ڕێژیت .
13- سکپڕی ؛ خانمانی دووگیان به تایبه‌ت دوای سێ مانگ له سه‌ره‌تای سکپڕی دا .