عەدنان عوسمان: دۆخی دارایی هەرێم دەبووژێتەوە ئەگەر...

کوردستان

29/06/2020     ژمارەی بینراو 721

راچڵەكین

سكرتێری جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان، رایدەگەیەنێت: دۆخی دارایی هەرێم  دەبووژێتە، ئەگەر ئیرادە و راستگۆیی هەبێت و كۆتایی‌ بەو تاڵانكارییە بهێنرێت كە هەیە. 

عەدنان عوسمان، ئەندامی‌ خانەی‌ راپەڕاندنی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان، بە میدیای فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە، لە ئێستادا تاڵانییەكی گەورە هەیە، ئەگەر چارەسەر بكرێت وكۆتایی پێ بهێنرێت، ئەوا دۆخی دارایی هەرێم تا ئاستێك دەبووژێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، چاكسازی و كۆنتڕۆڵكردنی داهاتەكان و خۆماڵیكردنی بەشێك لە سەروەت و سامانی كۆمپانیا حیزبییەكان، دوا چارەسەرن بۆ بووژاندنەوەی دۆخی دارایی هەرێم.

سكرتێری جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان رەتیشیكردووەتەوە بەغدا بژاردە بەهێزەكەی بەردەم هەرێم بێت، لەوبارەیەوە دەڵێت: ناكرێ بەردەوام چاومان لەبەغدا بێت و دەستی لێ پانبكەینەوە، بژاردەی راستەقینەش ناوخۆی هەرێمە، چونكە لەئێستادا رێككەوتن لەگەڵ بەغدا كارێكی سەخت و دژوار و تا ئاستێكیش قورسە، چونكە بەغدا لەڕووی داراییەوە دۆخی خراپەو رۆحی مەركەزییەتیش تیایدا تادێت بەهێزتر دەبێت و كارنامەی هەرێمیش لەگەڵ بەغدا لەساڵانی رابردودا ئەوەندە خراپ بووە كە هیچ متمانەیەك نەماوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن