رانیە.. رووداوێكی تەقەكردن كوژراوێك و دوو برینداری لێكەوتەوە

کوردستان

29/06/2020     ژمارەی بینراو 894

راچڵەكین

لە رووداوێكی تەقەكردندا لە شاری رانیە، هاوڵاتییەك كوژرا و دووانی دیكەش برینداربوون، فەرمانی دەستگیركردنیش بۆ ئەو كەسە دەركرا كە تەقەكەی كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، كاتكۆ 9:30ی ئەمشەو 29-6-2020، تەرمی هاوڵاتی (س،ع،ێ‌) تەمەن ٣٠ ساڵ لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی ڕانیە، گەیەنرایە پزیشكی دادوەری ڕانیە، كە شوێنەواری فیشەك بەجەستەیەوە هەیە.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوو برینداری تر لەگەڵ تەرمی ناوبراو گەیەندارنە نەخۆشخانە، بەناوەكانی (ع،ع،ێ‌) تەمەن ٣٨ ساڵ دانیشتوی ڕانیە، كەدەكاتە برای كوژراوەكە، برینداری دووەمیش بەناوی (م،ێ‌م) تەمەن ١٧ دانیشتوی ڕانیە كە هەردووكیان لە ڕەگەزی نێرن و لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشكیان بۆ كراوە و برینەكەیان جێگیرە.

پۆلیسی راپەڕین ئاشكرایكردووە، كوشتن و برینداربوونی ئەو سێ كەسە لە ڕووداوێكی تەقەكردن لەناو دوكانێكی مۆبیلیاتدا بووە، بە وتەی بریندار (ع،ع،ێ‌) لەلایەن كەسێكەوە لەسەر كێشەیەكی نێوان خۆیان لە ناو دوكانەكەیدا تەقەیان لێكراوە.

دوای ئەنجامدانی توێكاری پزیشكی بۆ تەرمی كوژراوەكە، ڕادەستی كەسوكاری كرایەوەو دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕوداوەكە كرایەوە، لەگەڵ فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەو كەسەی تەقەی كردووە، بەپێی مادەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عیراقی. لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە بەردەوامە.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن