هۆكاره‌كانی خێرا لێدانی دڵ

تەندروستی

29/06/2020     ژمارەی بینراو 11209

خێرا لێدانی دڵ


ڕاچڵه‌كین-

پسپۆڕیكی بواری دڵ و ده‌ماره‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ خێرا لێدانی دڵ له‌ پیاوان و ژناندا ده‌بینرێت و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌خۆشیه‌كانی وه‌ك كه‌مخوێنی و شڵه‌ژان و زۆركار كردنی هۆرمونی ده‌ره‌قی له‌ ژناندا زۆرتره‌ تا له‌ پیاوان، ئه‌م دیارده‌ له‌ناو ژناندا باوتره‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ لێدانی خێرای دڵ به‌ نه‌خۆشی دانانرێت، به‌ڵكو نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ كه‌ ره‌نگه‌ هۆكاره‌كه‌ی نه‌خۆشی دڵ بێت و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ نه‌خۆشیه‌كان و حاڵه‌ته‌كان ده‌كرێت ببنه هۆی لێدانی خێرای دڵ، له‌وانه‌ش لێدانی خێرای دڵ سه‌ره‌كی ترین نیشانه‌ی شڵه‌ژانه‌.


ئه‌مانه‌ش باوترین هۆكاره‌كانی خێرابوونی لێدانه‌كانی دڵن:

1- پلەی گەرما : لە وەرزی گەرما لێدانی دڵ بەرز دەبێتەوە بۆ ئەوەی خوێن زیاتر بگاتە پێست بۆ ساردکردنەوەی لەش بە ڕێژەی ٥-١٠ لێدان زیاد دەکات هەروەها لە کاتی لەرز و تا.

2- دۆخی لەش: لە ڕاوەستاندا لێدانه‌كانی دڵ زیاترە وەک لە دانیشتن یان پاڵکەوتن لە کاتی وەرزش کردندا لێدانی دڵ زیاد دەبێت.

3- قەبارەی لەش: ئەوانەی قەڵەون لێدان دڵیان کەمێک زیاترە.

4- باری دەروونی و مه‌زاج : لە حاڵەتی خۆشی - ناخۆشی - تووڕەبون - ترس و دڵه‌ڕاوكێ تێكڕای خێرای لێدانه‌كانی دڵ  زیاد دەبێت.

5- بەکارهێنانی هەندێك دەرمان: وەک ڤنتۆلین - ئه‌ملۆدپین - ئه‌دالات - بەمانە لێدانه‌كانی دڵ زیاد دەکات  و بە ئه‌ندێراڵ تینۆرمین - ئایزۆپتین و چه‌ند ده‌رمانێكی دیكه‌ خێرای لێدانه‌كانی دڵ کەم دەکات.

6- له‌كاتی ئێش و ئازار لێدانه‌كانی دڵ زیاد دەبێت.

7- خوێن بەربوون و سکچون و ڕشانەوە لێدانی دڵ زیاد دەبێت.

8- وه‌رزشه‌وانه‌كانی خێرای لێدانی دڵیان كه‌متره‌ له‌ كه‌سانی دیكه‌.

9-نەخۆشی دڵ، له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا خێرای لێدانی دڵ زیاد ده‌كات و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌.

10- بەرزی و نزمی فشاری خوێن کە لە پڕ ڕوودەدات، لێدانەکانی دڵ زیاد دەکات.

11- جگەرە و مەی خواردنەوە و چا و قاوە لێدانی دڵ زیاد دەکات.

12- غودە : سستی غودە لێدانی دڵ کەم دەکات و غودەی سام لێدانی دڵ زیاد دەکات.

13- مادە هۆشبەرەکان وەک کۆکایین، لێدانی دڵ زیاد دەکات.

14-تەنگە نەفەسی بە هەر هۆیەکەوە بێت وەک ڕەبۆ لێدانی دڵ زیاد دەکات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن