چەمچەماڵ.. گەنجێكی توشبووی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

کوردستان

30/06/2020     ژمارەی بینراو 532

راچڵەكین- كامەران كەریم

لەقەزای چەمچەماڵ گەنجێكی توشبووی كۆرۆنا گیانی لەدەستداو شەش توشبووی نوێی ڤایرۆسەكەش تۆماركران.

دكتۆر فەرهاد محەمەد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، گەنجێكی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە كوڕێكی تەمەن 17 ساڵە و نەخۆشی شەكرەی جۆری Type -1 لەگەڵدا بوو، دوای 12 كاتكۆ مانەوە لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ 30-6-2020، گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ووتیشی: هەر ئەمڕۆ شەش حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزاكە تۆماركراوە، كە سێ پیاوی تەمەن (70,47,25) ساڵ و سێ ئافرەتی تەمەن (50,48,23 ) ساڵن، تووشبوویەكیان دانیشتووی ناحیەی تەكیەیەو ئەوانی دیكە دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن