تایبه‌ت به‌ پیاوان: ئه‌گه‌ر بلیمه‌ت بیت بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی خانمان ئه‌م كارانه‌ ناكه‌یت

ستایل

02/07/2020     ژمارەی بینراو 640

تایبه‌ت به‌ پیاوان: ئه‌گه‌ر بلیمه‌ت بیت بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی خانمان ئه‌م كارانه‌ ناكه‌یت


ڕاچڵه‌كین-

ئه‌گه‌ر هێشتا تۆی پیاو پرسیاری ئه‌وه‌ له‌ خه‌یاڵتدا هه‌یه‌ به‌ چ ڕێگه‌یه‌ك ده‌توانیت سه‌رنجی ئه‌و خانمه‌ ڕابكێشیت كه‌ خۆشت ده‌وێت ئه‌وه‌ وه‌ڵامه‌كه‌ی‌ ده‌توانیت له‌م بابه‌ته‌دا بخوێنیته‌وه‌.

1-ناسیاوی و پێگه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی:
به‌شێك له‌ گه‌نجان پێیان وایه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی زۆر بناسن ئه‌وه‌ زۆر سه‌رنجڕاكێش ده‌بن به‌ڵام ئافره‌تان ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ ته‌نها به‌ قه‌ره‌باڵغی و منداڵانه‌ ده‌زانن.

2- دیاری:
ئه‌گه‌ر پێت وایه‌ به‌ كڕینی دیاریه‌ك ده‌توانیت سه‌رنجی ئافره‌ت ڕابكێشیت ئه‌وه‌ پێویسته‌ بزانیت بیرۆكه‌ی زۆرینه‌ی‌ خانمان له‌ ئێستادا به‌و جۆره‌ نییه‌ و ئه‌و كاته‌ی‌ تۆ  به‌دیاریه‌ك ده‌ته‌وێت سه‌رنجی ڕابكێشێت ئه‌وه‌ ئافره‌ته‌كه‌ به‌ جۆرێك بیر ده‌كاته‌وه‌ كه‌ تۆ ده‌ته‌وێت پاره‌ و مادده‌ به‌كاربهێنیت.

3-قژ:
له‌ ئێستادا گه‌نجان زۆر گرنگی به‌ ڕێكخستنی قژیان ده‌ده‌ن هاوشێوه‌ی‌ ماسولكه‌كانیان، ڕاسته‌ گرنگیدان به‌ قژ و جوانی و پاكوخاوێنی بابه‌تێكه‌ سه‌رنجی هه‌موان ڕاده‌كێشێت به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ ئه‌گه‌ر گرنگی به‌ قژت بده‌یت ئه‌وه‌ به‌ ته‌واوه‌تی ده‌توانیت سه‌رنجی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بۆ خۆت ڕابكێشیت.

4-مۆبایل، پێڵاو ، ئۆتۆمبێل:
به‌رده‌وام ده‌وترێت ته‌واوی ئه‌م بابه‌تانه‌ كاتێك گرانبه‌ها بن سه‌رنجی ئافره‌ت ڕاده‌كێشن به‌ڵام له‌ ڕاستیدا هه‌موو ئافره‌تان وانین و ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی به‌ پیاوه‌تی تۆوه‌ نییه‌.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن