قڵیشانی پاژنهی پێ
ڕاچڵهكین-
قڵیشانی پاژنەی پێ یهكێكه له گرفته باوهكهی ناو خانمان و دیمەنێكی ناشرین دەدات بە قاچ و زۆر بێزارت دەكات و هەندێك جار ئازاریشی دەبێت، دكتۆره شیلان پسپۆڕی نەخۆشیەكانی و جوانكاری و پێست، دیارترین هۆكارهكانی ئهم حاڵهته دهخاته ڕوو.
هۆكارەكانی ;
1- ئەم حاڵەتە كاتێك ڕوودەدات كە پێستێكی زۆری ووشك و مردوو لەسەر پاژنەت كۆدەبێتەوە و لە ئەنجامی زۆری كێشی لەش و زۆر بە پێوە وەستان دەقڵیشێت .
2- كاتێك پێڵاوی تەسك وپاژنە كراوە زۆر لەپێ دەكەیت .
3- خراپی شێوازی ڕۆشتنت ،زۆر كەس لە كاتی ڕۆیشتندا هەموو قوورسایی جەستەی دەكەوێتە سەر پاژنەكانی .
4- كەش وهەوای سارد و ووشك .
6- نەخۆشی پێست وەك سەدەفیە ،ئیكزیما ،كەڕووی پێست( لەم كاتەدا لەگەڵ قڵیشان نیشانەی تریش دەبێت وەك سوور بوونەوەو خورانی پێست ).
7- زۆر شتن بە ئاو یان ئاو وسابوون .
8- نەخۆشیەكانی غودەی دەرەقی .
چارەسەر :
ئهگەر هۆكارەكە نەخۆشی پێست نەبێت و تەنها كەڵەكە بوونی پێستی مردووبێت باشترین چارەسەر بەكارهێنانی كرێم یان گیراوەیەكە كە بڕێكی زۆر یوریا یان ترشەڵۆكی كڕاندنی تێدا بێت . كرێمی یوریا %٣٠ -%٥٠ هەموو شەوێك بۆ ماوەی یەك هەفتە بەكاربهێنە وهەفتەی دووەم بكەیت بە شەو نا شەوێك ،بۆ بەردەوامی ئەنجامەكەی دوای باش بوونیش هەفتەی یەك شەو بەكار بهێنن تا نەگەڕێتەوە،وە باشترە كرێمی شێداركەرەوەیش لە شەوەكانی تر بەكار بهێنیت .بێگوومان كڕاندن بە بەردی پاژنە یارمەتی چارەسەر دەدات بەڵام بە تەنیا بێ بەكارهێنانی چارەسەر سوودی نابێت .
ئەگەر نەخۆشی پێست هۆكار بێت ئەو كات دەبێت سەردانی پزیشكی پسپۆر بكەیت بۆ چارەسەر .