مەرجەعییەت نامەیەكی عەلاوی تایبەت بەناوی وەزیرەكان رەتدەكاتەوە

عێراق

18/02/2020     ژمارەی بینراو 204

مەرجەعییەت نامەیەكی عەلاوی تایبەت بەناوی وەزیرەكان رەتدەكاتەوە

راچڵەكین-

مەرجەعییەتی شیعە لەعیراق ئامادە نەبووە ئەو نامەیەی محەمەد تۆفیق عەلاوی، راسپَردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ بكاتەوە، كە رەوانەی مەرجەعییەتەكەی كردووەو تایبەتبووە بەناوی كاندیدانی كابینەكە.

رۆژنامەی "ئەخبار"ی لوبنانی بڵاویكردووەتەوە، لەدوو رۆژی رابردوودا، عەلاوی ناوی كاندیدانی پێكهاتەی كابینەی حكومەتەكەی رەوانەی ئەحمەد سافی، نوێنەری عەلی سیستانی كردووە، بەڵام سافی بەبێ ئەوەی نامەكە بكاتەوە، رەوانەی عەلاوی كردووەتەوە ئەوەش لەئاماژەیەكدا بۆ ئەوەی كە مەرجەعییەت " بایەخ" بەو بابەتە نادات و دەست لەو ووردەكاریانە وەرنادات.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، هەندێك كەس، بێدەنگی مەرجەعییەتی شیعە لەبەرامبەر میكانیزمی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق بە " تۆقێنەر" ناوزەد دەكەن، ئەوەش پێچەوانەی ئەو رۆڵە نهێنیەیە كە مەرجەعییەت هەیبوو لەسەروبەندی پێكهێنانی كابینەی پێشووی حكومەتی عیراق بەسەرپەرشتی عادل عەبدولمەهدی.

ئەوەش لەكاتێكدا دێت، محەمەد تۆفیق عەلاوی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق رایگەیاندبوو، لەم هەفتەیەكدا پێكهاتەی كابینەكەی رادەگەیەنێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن