هه‌ستی بۆنكردن
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئیتاڵی ئاشكرای كردوه %10 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن و هه‌ستی تامكردن و بۆنكردنیان له‌ده‌ستداوه دوای چاكبونه‌وه‌یان ئه‌م دوو هه‌سته‌یان بۆ ناگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری JAMA تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی قوڕگ و گوێ و لوت بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه %90 ی توشبووه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دوای یه‌ك مانگ هه‌ردوو هه‌ستی تامكردن و بۆنكردنیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 187 كه‌س له ئیتاڵیا ئه‌نجامدراوه و دوای توشبونیان به كۆرۆنا پێویستیان به‌وه نه‌بووه ببرێنه نه‌خۆشخانه و 12 كه‌سیان دوای چاكبونه‌وه‌یان ئه‌م دوو هه‌سته‌یان بۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
هه‌ردوو حاڵه‌تی نه‌مانی هه‌ستی تام و بۆنكرد ن له دوو نیشانه‌ی سه‌ره‌كی توشبوونه به ڤایرۆسی كۆرۆنا و له ئێستادا زاناكان زۆرینه‌ی توێژینه‌وه‌كانیان تایبه‌ت كردوه به كاریگه‌ریه درێژ خایه‌نه‌كانی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا.